ئاژانسی کوردپا: بە هۆی هاتنی شەپۆلی بای خێرا، لە ناوچەکانی کوردستان، قوربانی بوونی 18 هاووڵاتیی کوردی لێ کەوتەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هەڵکردنی بای توند، کە هێندێک لە شار و گوندەکانی کوردستانی گرتەوە، بوو بە هۆی گیان لە دەستدان و بریندار بوونی 18 هاووڵاتیی کورد.
هەواڵدەریی مێهری پارێزگای #ورمێ# بڵاوی کردۆتەوە، کە لە شاری خۆی بە هۆی ڕمانی داربەست 6 هاووڵاتیی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی قەمەری بەنی هاشم کران.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە بەشی قوتووری شاری #سەڵماس# بە هۆی داڕمانی دیواری خانوویەک، هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و 8 هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون.
هەروەها بە هۆی هاتنی شەپۆلی با، لە ناوچەی بیلەسواری شاری #دیواندەرە#، ژنێک گیانی لە دەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بە سەختی بریندار بوو.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسی گشتی قەیرانەکانی پارێزگای ورمێ، ڕایگەیاند: کچێکی تەمەن 8 ساڵ، بە هۆی شەپۆلی هەڵکردنی بای توند، لە شاری خۆی گیانی لە دەست داوە.[1]
#25-03-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,169
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!