بەڕێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز بارزانی،
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی برای بەڕێزتان (دلۆڤان بارزانی)یم بیست کە لە کوردستان بەناوبانگ بوو، نەک تەنیا بە سەرکەوتنی لە کاری کۆمەڵایەتی، بەڵکوو بە نیشتمانپەروەری و نیازپاکیش لە بەرامبەر گەلەکەی. هاوخەمیی خۆم لە قووڵایی دڵەوە به بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و هەڤاڵانی ڕادەگەیەنم. ڕۆحی شاد بێت.
دڵسۆزتان،
ماکسیم ماکسیمۆڤ
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق
#03-04-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,799
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!