הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 527,315
תמונות 106,659
ספרים 19,808
קבצים הקשורים 99,815
Video 1,454
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
ביוגרפיה 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
نەورۆزی هۆرامی (پێوەندی نێوان پەنجەی تار و جێژنی سپەندارمەز)
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نەورۆزی هۆرامی (پێوەندی نێوان پەنجەی تار و جێژنی سپەندارمەز)
מאמרים

نەورۆزی هۆرامی (پێوەندی نێوان پەنجەی تار و جێژنی سپەندارمەز)
מאמרים

نووسین و تۆژینەوە: #محەمەد مورادی (باقلاوایی)#
بابەت: #نەورۆز#ی هۆرامی (پێوەندی نێوان پەنجەی تار و جێژنی سپەندارمەز)
هەوڵێک بۆ یەک‌خستنەوەی بەڵگەکان لەگەڵ وتەکانی پێشینیاندا کە لەسەر ئەم مژارە هەیە و دەتوانێت ببێتە هۆی دەوڵەمەند بوونی ئەم باسە گەر پشتیوانی لێ بکرێت.
جێژن:
وشەی جێژن لە یەسنەیYasna ئاوێستاییەوە هاتووە بە واتای پەسن و پەرستن. هەر ئەم وشەیە لە کوردیشدا بە گۆڕانێکی بچووک کراوە بە یەزن و لە گۆرانییە فلکلۆرییەکاندا ماوەتەوە و زۆرتر دەسپێکە بۆ ئەوەی بوێژ کەسێک ستایش بکات و بە بەژن و باڵایدا بچێت، دەکرێت بڵێین ئەم وشەیە تایبەتی کەسانی دیار و ڕۆژە تایبەتەکانە کە تێدا یان دیاردەی ئۆلی و ئایینی بەرجەستە دەکرێت یان نەتەوەیی و حەماسی؛ کە لە هەردوو شێوازدا ڕێز لێنان و گەورە کردنەوەی مژارێک دەبێتە بنێشتە خۆشەی دەمی خەڵک لەو ڕۆژەدا و وەک جێژن ناوزەدی دەکەن. ئەڵبەت لە ڕابردوودا کە ژیانی خەڵک گرێ‌دراوی کشت وکاڵ و ئاژەڵداری بوو هەموو ساڵێ بۆ شوکرانەبژێری و سپاسی یەزادنی مەزن لە کاتی خەرمان و برینگە و بێری ئاژەڵەکان کە بە جۆرێک بەرهەمی ساڵ بوو جێژنیان بۆ دەگرت و ئەم جێژنەش بە جێژنی شوکرانە ناوبانگی هەبوو.
بەس هەندێ لەم جێژنانە هێندە گرنگ و تایبەتی بوونە کە بۆ چینێکی تایبەت و دیاریکراو نەبووە بەڵکوو گشت‌گیر بووە و هەموو خەڵکی کۆمەڵگەیێک یان نەتەوەیێک بەڕیوەیان دەبرد کە زۆرتر لە جێژن‌گەلی نەتەوەیی و ئایینی و هتد ئەم نەریتە بەرچاوە. بۆ نموونە جێژنی نەورۆز وەک جێژنێکی نەتەوەیی کەوا لەنێو گەلاندا بە شێوازی جیاواز بەڕێوە دەچێت و لە کوردستانیشدا هەڵوێستەی جودای لەسەر هەیە کە نموونەی هەرە بەرچاوی تێڕوانینی هۆرامییەکانە لەسەر ئەم بابەتە و وێڕای باسی ساڵپێوی و ڕۆژژمێری شرۆڤەی دیکە هەڵدەگرێت و دەمەوێت ئەو ڕەهەندەی کە مەبەستمە ڕاڤەی لەسەر بکەم و ئەو لایەنە لەبیر کراوەی زیندوو بکەمەوە کە دەکرێت وەک هەنگاوێکی پێشکەوتوو لە ڕابردوویێکی دووردا بیخەینە بەرچاو.
پێنجەی تار یان پەنجە:
لە ساڵپێوی ئاوێستاییدا کە هەتاوییە، دابەش‌کردنی ساڵ و بابەتی پێنج ڕۆژی مابووە یان پەنجە لە دەمژمێری ئێراندا گەلێک گرنگە. لە ڕۆژژمێری کۆنی ئێرانیەکاندا دروست ئەژماردن، سەرنج و وردبوونەوە لە ژمارە و چۆنیەتی ساڵ و مانگ و ڕۆژ بە بڕوای پتەو لەسەر داب و نەریتی ئۆلی داڕێژرابوو، هەتا ئەو جێگەیە هەر ڕۆژێکیان کردبوو بە پێنج (گا) یان کاتەوە کە لە زستاندا بە بۆنەی کورتی ڕۆژەکانەوە ئەم پەنجە دەبوو بە چوار کات؛ وە ئەم پەنج‌گایە لە ڕۆژژمێری کەونی ئێراندا یەکێک لە خاڵە سەرنج‌ڕاکێشەکانی دەمژمێری ئاوێستایی دێتە ئەژمار.
بابەتی دووهەم باسی دابەش کردنی وەرزەکان و شەش جێژنی ساڵانەیە کە شایانی باس و تێڕامانە.
دوازدە مانگی سی ڕۆژە دروست دەبێتە 360 ڕۆژ، کە پێنج ڕۆژی مابووە لە ڕاستەی مانگدا ئەژمار ناکەن. ئەم پێنج ڕۆژە بە پەنجەی تار یان دزراو ناوی دەرکردووە کە لە چەمکی ڕۆژژمێریدا بە (خمسە مسترقە) ناوبانگی هەیە. لە ڕابردوودا بە تایبەتی ئەم ڕۆژە جێژن و شایانەیان دەگرت کە وەک ڕۆژی گەڕانەوەی فرووهەرەکانیان دەزانی بۆ نێو خان و مانی خۆیان. هەر ساڵ کە 365 ڕۆژ و کەمەکێ خوارترە و ئەم کەمەکە نزیکەی شەش کاژێرە؛ وە بۆ ڕاگرتنی ڕاست و دروستی ساڵی هەتاوی ئەم کورت هێنانەیان کەبیسە ئەژمار دەکرد و مووبەدەکان لە سەردەمی ساسانەکاندا هەر چوار ساڵ جارێک ڕۆژێکیان بە پەنجە زیاد دەکرد کە ئەو ڕۆژی شەشەمە دەبوو بە ئەڤەرداد یان ڕۆژی زیادە.
ناوی یەکەمی هەر مانگێ بە ناوی ئاهۆرامەزدایە. لە ڕۆژی دووهەمەوە هەتاکوو ڕۆژی حەوتەم بە ڕیز ناوی شەش ئەمشاسپەندی زەڕدەشتییە کە بریتین لە: بەهمەن، ئۆردیبەهێشت، شەهریوەر، سپەندارمەز، خوەرداد و مۆرداد. لە ڕۆژژمێری ئاوێستاییدا حەوتە نەبووە بەڵکوو هێ خەڵکانی سامییە، بەڵام کریستێن سێن و نیبێرگ پێیان وایە کە ئێرانییەکانیش حەوتەیان هەبووە. لێرەدا مەبەستی ئێمە زۆرتر سپەندارمەزە کە بە ئێسپەنداد جێژنیش بەناوبانگە و لەم ڕۆژەدا جێژنیان ڕێک‌دەخست. خشتەی ئەو نێوانە لە ژێرەوە بۆ ڕازاوە کردنی بابەتەکە دەهێنین کە بریتییە لە :
ئاوێستایی پالەویی مانای وشەکان
ئەهوورمەزد ئەهۆرمەزد یەزدانی هەستی بەخش و زانا
وەهوومەنە وەهوومەن بەهمەن یان بیری چاک
ئەشا وەهیشت ئەرتە وەهیشت ئۆردیبەهێشت یان باشترین ڕاستی
خشەترە وەئیرە شتریوەر شەهریوەر یان پاشایی بەهێز
سپێنت ئارمەئیتی سپەندارمەت یان مەز خاکەڕایی
هەئورڤەتات خۆردات تەندروستی و سەلامەتی
ئەمێرتات ئەمۆردات نەمری
لە ڕاستیدا سپەندارمەز ڕۆژی زەمینە کە ژیان بەخشە و ژین و ژیواری مرۆڤ و هەموو ئاژەڵێک پەیوەستە پێوە کە لەباری سروشتییەوە، بە بۆچوونی پێشینیان لەم ماوەیەدا زەوی هەناسە دەکێشێت و گیانی وەبەردا دێتەوە دوای قەیرێ لە ڕچە بەستن و نووستن؛ هەر بۆیە ڕێزی تایبەتی ئەم ڕۆژە لەباری ژیان بەخشییەوە بەرچاو بووە. شتێکی دیکە کە شایانی باس کردنە بابەتی شوبهاندنی ژنە بە زەمینەوە کە لەباری وەبەرهێنان و پەروەردە و ژیانەوە لێک‌دەچن و دەکرێت بڵێین لە ئێرانی کۆندا ئەو فریشتەیە کە پارێزەری زەمین بووە ئافرەتێکی دروست و داوێن پاک بووە کە لە ئەوپەڕی لەخۆبردوویی و خاکەڕاییدا بووە، هەر بۆیە لە هەرێمی هۆراماندا کە لەپێشدا وەک گۆران دەناسران و ژیانێکی خۆجێ و یەک‌جێیان هەبووە و بەرەڤاژی کوردەکانی دیکە کەوا ڕەوەند و کۆچەر بوونە ئەمان وەرزێر و جووتیار بوونە و لەم شێوە ژیانەشدا بە پێچەوانەی ژیانی شوانکارەییەوە ژن پێشەنگی ژیانە و خاوەن ڕێز و حورمەتی تایبەتە. وە ئەم جێژنەش وێڕای بابەتی ڕۆژژمێری و ساڵ‌پێوی دەکرێت شیمانەی ئەوەشی بۆ بکرێت کە لایەنێکی دیکەی، ڕێز لێنان لە پلە و پایەی ژن بووە وەک جەمسەری سەرەکی ژیان و بەرهەم‌هێنان.
مەردگیران یان سپەندارمەز:
ڕۆژی پێنجەمی هەموو مانگێک ناوی سپێنتە ئارمەئیتی spenta-Armaiti لێنرا بوو کە چوارەمین ئەمشاسپەندی ئۆلی زەڕدەشتییە. ئەم وشەیە تێکەڵێکە لە (سپێنتە) یان (سپەند) بە مانای خاوێن و پیرۆز، وە (ئارمەئیتی) بە واتای لەخۆ بردوویی و خاکەڕاییە؛ کەواتە ناوی ئەمشاسپەند بە واتای سازگاری، خاکەڕایی و لەخۆبردوویی باش و پیرۆزە. سپەندارمەز ڕۆژی پێنجەمی هەموو مانگێک و مانگی دوازدەهەمی ساڵە کە تێدا جێژن و شایانەیان دەگێڕا و یەکەم جێژنێکە لەم مانگەدا بەڕێ دەکرا مەردگیران یان مژگیران بووە. ئەڵبەت بە پێچەوانەی هەموو تۆژەران و زاناکان کە ئەم ڕۆژە بە پێنجی ئاخرمانگ دادەنێن، بەڵام خەلەف تەورێزی بە پێنج ڕۆژی ئاخری مانگی ڕەشەمەی دادەنێت، واتە لە 25 بە دواوە.
دەتوانین بڵێین کە ساختی دایک سالاری و پەرستنی ئیزەدبانووەکان لەم هەرێمەدا کە ژیانێکی کشت وکاڵییان هەبوو هۆکاری سەرەکی ئەم شێوازە بیرکردنەوەیە بووە کە بۆتە هۆی داهێنانی وەها ڕۆژێک کە بنەمای جێژن و خۆشی بووە، واتە پەڕینەوە لە سەخڵەتی و دژواری بەرەوخۆشی و ئاسوودەیی کە ژن وەک هێمایێک لەم جێژنەدا وێنا کراوە. یەکەم کەسێکە لەم جێژنە بە شێوەی بەڵگە و نووسراو باسی کردووە ئەبوو ڕەیحانی بیروونی بووە کە دەڵێت: سپەندار فریشتەی نێردراو و پارێزەری زەمین و ژنانی داوێن پاک و خێرخواز و مێردخۆشەویستە. لەم جێژنەدا پیاوان دیاریان دەبەخشی بە ژنەکانیان. گردیزیش لە پەرتووکی زین الاخباردا ئەمە پشت‌ڕاست دەکاتەوە و دەڵێت لەم ڕۆژەدا ژنان بە ئازادی بۆیان هەبوو مێردی خۆیان هەڵبژێرن و ژنانی شووداریش لە لایەن مێردەکانیانەوە دیاری و خەڵاتیان پێ‌ئەدرا؛ ئەڵبەت (ئانا کراسنولسکا) تەواوی ئەم جێژنانە بە جێژنی بەهاری کوردی ناوزەد دەکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاو بۆچوونانە وێڕای باسی ڕۆژژمێری و ساڵ‌پێوی ئەم ڕۆژە جێژنی ژنانیش بووە و ئافرەتان لەم ڕۆژەدا بۆ پێ‌زانینی ئەو هەموو زەحمەت و ئەرکەی ژیان کە لەسەر شانیان بووە ڕێز و حورمەتیان بۆ دانراوە و بەهایان پێداون، بەڵام لەم ڕۆژەدا جگە لەم باسە هەندێ داب و نەریتی دیکە بەڕیوە دەچوو کە بە ڕۆقعەی کەژدۆم ناسراوە واتە جۆرێک دۆعا و نزا بووە بۆ خۆپاراستن لە چز و گەستنی دووپشک و دەرکردنی هەموو گیانەوەر و بگەزێکی خشۆک. ئەبووڕەیحان دەڵێت: ئەم نەریتە هی فارسەکان نەبووە و زۆرتر خەڵکانی دیکە ئەنجامیان ئەدا و باس دەکات لە سپێدەی ڕۆژی پێنجەمدا وەها باو بوو کە لە کوتان و تێکەڵ کردنی دەنکی هەنار و مێوژ جۆرێک مەڵهەمیان دروست دەکرد کە دژە ژەهری دووپشک بووە؛ هەروەها لە سەر قاقەزێکی چوارگۆش شتانێکیان دەنووسی و لە سێ سووچی ماڵ هەڵیان‌دەواسی و سووچی چوارەمیان لێ بەری دەکرد هەتاکوو خشۆک و گیانەوەری خراپ و بگەز زیانیان پێ نەگەینن و لەم گوزەرەی چوارەمەوە ڕەو بکەن و بڕۆنە دەرێ، ئەڵبەت دەبوایێ هەڵواسینی ئەم نووشتە و جادووکارییانە لەکاتی هەڵاتنی هەتاودا بوایێت. ئەو نزایە کە لەسەر نووشتەکە دەنووسرا بە وتەی بیروونی ئەمەیە: بە ناوی ئوورمەزد، ئێسپەندارمەز مانگ و ئێسپەندارمەز ڕۆژ، بەستم دەمی هەموو شتێکی ورد و بچووک، هەڵاتن و چوون بێجگە لە چوارپێیەکان؛ بە ناوی یەزدان و جەم و ئافەرەیدوون.
”کریستێن سێن لە کتێبەکەی خۆیدا ئەم باسە شرۆڤە دەکات و دەڵێت ڕۆژی پێنجەمی مانگی ئاخری زستان کە ڕۆژی ژنانە و بە مەردگیران ناوبانگی هەیە، پیاوەکان دیاری و خەڵات بە ژنەکانیان ئەدەن. لەو ڕۆژەدا مێوژ و گەردەی هەنار دەخۆن و بەم جۆرە خۆیان لە چزی دووپشک دەپارێزن و هەروەک بیروونی چۆن باسی ڕۆقعە دەکات ئەمیش ئەم زەنگە دەزڕێنێت، بەس سەبارەت بە دووپشک باسێک هەیە گەرچی ئەم بە پێنج ڕۆژ زووتر دەست پێدەکات، بەڵام وادیارە یەک سەرچاوەیان هەبێت ئەویش شەڕی ئەپۆشە(قلب العقرب) لەگەڵ تیشتێر(گەلاوێژ)دایە کە ئاوێستا باسی کردووە و لە ڕوانگەی بینەری زەمینییەوە بە پێی ئەم بابەتە هەر 25 ڕێبەندانی هەتاوی بۆ سەرەتای ڕۆژژمێری کوردی گەرمەسێری بەردەست دەکەوێت. وێڕای ئەم باسە ئاماژەی دەقەکانی کەلامی یارسانە بە چزی دووپشک یان وێنە ئاسمانییەکان لە شێوەی ئەم خشۆکەدا کە ڕوون‌کەرەوەی ئەوەیە 25 ڕێبەندان سەرەتایێک بێت بۆ دەسپێکی ساڵی کوردی گەرمەسێری؛ کەوا پەنجە یان خەمسەی موستەەرقە دەتوانێت هۆکاری پتەوی سەلماندنی ئەم بابەتە بێت. ئەڵبەت دووپشک بگەزێکە کەوا لە ئایینی میتراییدا ڕۆڵی تایبەتی هەیە و باسی زۆر هەڵدەگرێت کە لێرەدا بۆ ئەوەی لە مژاری سەرەکی دوور نەکەوینەوە باسی ناکەین بەس خواردنی مێوژ و دەنکی هەنار یان ساز کردنی مەڵهەمێک لەم دوو بەرهەمە ڕەنگە پیشاندەری بەرهەمی کشت وکاڵییان بووبێت و خەڵکی ئەو کاتە وەک بژێوی سەرەکی کەڵکیان لێ وەرگرتبێت کەوا هێندە گرنگ بووە لە لایان.
پیرۆزی زمین و ئاسمان، شتی بەکەڵک، ئاژەڵی بەسوود، ڕەوانی ژن و پیاوی پارێزکار و پاک لە ئاوێستاشدا باس کراوە و لە بەشی یەشتەکان(فەروەردین یەشت) پەسن و ستایشی ئەمانەی بە تێر و تەسەل کردووە و دەڵێت:
ئەم زەمینە ستایش دەکەم ئەو ئاسمانەش، ئەوەیکە لە نێوان ئاسمان و زەویدایە و چاکە ستایشی دەکەم، شتێکە شیاوی ستایشە و ئەوەیکە لە پیاوی پارێزکار دێت پەسن و ستایشی دەکەم. ڕەوانی گیانەوەرە بەسوودەکانی ڕووی ئەم زەمینە ستایش دەکەم. ڕەوانی ژن و پیاوانی بەدین و ئیمان و فرووهەری ئەو کەسە پاک و خاوێنانە ستایش دەکەم کە ئۆلی چاکیان هەیە....
ئەڵبەت هێنانی ئەم بابەتەی نێو ئاوێستا بۆ سەلماندنی ئەوە بوو کە ژنانیش هاوشانی پیاوەکان ڕێزی تایبەتییان هەبووە لە کۆمەڵگە و بگرە زۆرتریش؛ نموونەکەی ئەمەی هۆرامانە کە هەنووکەش ماوەتەوە و هەر بایەخی لەکن تاکی هۆرامی زماندا نەدۆڕاندووە. گەرچی هەندێ لایەنی لەبیر کراوە، بەڵام دەکرێت بە هەوڵ و تێکۆشان بخرێتەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەی خۆی و سورای ڕەوڕەوەی کات بکرێت و بە ڕوومەتێکی شەنگ و شۆختر بیدەینە دەست نەوەی داهاتوو.
وتەی ئاخر:
بە کورتی ئەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئێمە بە هۆی نەبوونی دەسەڵات و کیانی سەربەخۆی سیاسی هەندێ شتمان لێ تێکچووە یان ون بووە کە ئەگەر زۆر بۆی دابچین هەنبانەیێک لە داب و نەریتی هەمەڕەنگ ئەدۆزینەوە کە هەم دەتوانێت گیانێ بە بەری کلتوور و تان و پۆمانا بکاتەوە هەمیش خزمەتێک بە کلتوور و وێژەی دنیا بکات کە ئەمەش لە ڕاستیدا بێ تێکۆشان بەدی نایێت. ئەم بابەتە کە لە هۆراماندا بە شێوەی زارەکی دەماودەم بە ئێمە گەیشتووە و باب و کالێ مە وەک بیلبیلەی چاو لە ژێر هەموو تەوژم و داپڵۆسانێکی داگیرکەراندا پاراستوویانە، وێڕای هەندێ کەم وکۆڕی کە ئەویش هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام هەر بەنرخە و دەکرێت جگە لە باسی ڕۆژژمێری و ساڵ‌پێوی ئەم لایەنەی دیکەشی زیندوو بکەینەوە و بیکەین بە ڕۆژێکی فەرمی و تەنانەت وەک پێناسە و شۆناسێکی نەتەوەیی خۆمان بە خەڵکانی دیکەی بناسێنین و بیکەین بە ڕۆژی خۆشەویستی لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا، چونکە هەم مێژینەیکی پڕ لە شانازییە و هەمیش بە بەڵگەوە دەتوانین بیسەلمێنین کە ئێمە پێشەنگ‌تر بووینە لە نەتەوەکانی دیکە لەم بوارەدا.
نووسەر: محەممەد مورادی (باقلاوایی)
1/12/1395 هەتاوی
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,367
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 3
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 86%
86%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 23-04-2018
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( نالیا ئیبراهیم ) ב- 26-04-2018
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( نالیا ئیبراهیم ) על: 26-04-2018
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,367
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 527,315
תמונות 106,659
ספרים 19,808
קבצים הקשורים 99,815
Video 1,454
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
301,586
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,806
هەورامی 
65,781
عربي 
29,009
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,393
فارسی 
8,639
English 
7,180
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
ביוגרפיה 
1
MP3 
311
PDF 
30,001
MP4 
2,356
IMG 
194,830
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - נשים מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.922 2!