ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگری قەڵادزێ لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی کوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو.
ڕژێم ئه و ڕۆژە ڕەشترین ڕق و قینی خۆی بەسەر قەڵادزێدا باراند و ویستی بە تەواوی شار و ئیرادەی گەلی کوردستان لەناو بەرێت، بەڵام ئەوەی ئاکامی تیاچوون بوو، ستەمکاران و مەرگدۆستانی ئەو ڕژێمە بوو کە کوردستانی خستبووە بەر شاڵاوی بۆمباران و کیمیاباران و سووتاندن و ڕاگواستنی زۆرەملێ. قەڵادزێ و شار و گوندەکانمان بە سەربەرزی و خۆڕاگری مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانیی گەلەکەمان سەرکەوت، ئێستاش لەجێی زانکۆیەکی شەهید، کوردستانییان خاوەنی دەیان زانکۆی سەردەمیانەن.
ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بەسووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرهەنگییەکانەوە، لە پلان و کارە هەرە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و لە هەموو ڕوویەکەوە کاری بۆ دەکات.
لەم یادەدا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی 1974 و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1982ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#24-04-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,279
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!