یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕایگەیاند، لە چالاکییە سەربازییەکانی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوەندی شاری #عەفرین#، 12 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە، لە دووەمین قۆناخی شەڕی خۆڕاگری لە ڕۆژانی 17-25ی نیسان لە ناوەندی شاری عەفرین، لانیکەم 12 سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون.
یەپەگە ئاماژە بەوەشکردووە، لەو چالاکییانەدا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و پاش ئەنجامدانی چالاکییەکانیان بە سەرکەوتوویی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
یەپەگە دەڵێت، لە ڕۆژی 20-1-2018ەوە کە سەرەتای هێرشی سەر عەفرین بوو، تاوەکو ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو هەزار و 420 چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی عەفرین کوژراون.[1]
#26-04-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,091
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!