$باکووری کوردستان$
- لەسەر پێشکەشکردنی وتارێک لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی چالاکوانێک، دیلان #دیرایەت تاشدەمیر#، پەرلەمانتاری #هەدەپه#، بە ساڵێک و 8 ماگ زیندانیکردن سزادرا.[3]
- بە بیانووی ئاسایش، پارێزگاری #جۆلەمێرگ# بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، قەدەغەی هاتووچۆی لە 30 ناوچەی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو کچی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی قوڕی قەڵا، سەر بە شاری ڕوانسەریان دەسبەسەر کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- داواکاری گشتی هەرێم سکاڵای لەسەر ئه و کەسە تۆمارکرد، کە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی #هەولێر# لە مامۆستا بەتەمەنەکەیدا.[1]
- لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر بوتینی سەرۆکی ڕووسیا، #نێچیرڤان بارزانی# سەردانی مۆسکۆ دەکات.[2]
- بەهۆی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو-ەوە لە گەرەکی کوردستان-ی شاری هەولێر، مندالێکی تەمەن 8 ساڵان گیانی لەدەستدا.[2]
- دژی دواکەوتنی واژۆکردنی دامەزراندنیان و نەکردنەوەی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە #هەڵەبجە#، ژمارەیەک له و کارمەند و پزیشکانەی کە ناویان بۆ دامەزراندن گەڕاوەتەوە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەهۆی بارانباری بەلێزمەوە، لە هەردوو کانتۆنی #حەسەکە# و #گرێ سپی#-ی ڕۆژئاوای کوردستان، لافاو هەستا، ئەوەش بووەهۆی دروستبوونی ئاستەنگیی هاتووچۆ.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە.[2]