دواڕۆژ، کاروان گەرمیانی
بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، لە دوزخورماتوو کورد تەنیا 150 دەنگدەری تایبەتی لە هێزەکانی ناوخۆ هەبووە.
سەرچاوەیەک لە لقی خورماتوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە سنوری دوزخورماتوو هەزار 326 کەس لە هێزەکانی ناوخۆ و سوپا مافی دەنگدانی تایبەتیان هەبووە، هەمووشیان یەک ناوەندیان بۆ دیاریکراوە.
وتیشی له و ڕێژەیە تەنها 150 کەسیان لە نەتەوەی کوردبوون، له و ژمارەیەش 120 کورد بەشداری دەنگدانی کردووە.
بە وتەی ئه و سەرچاوەیە، هاوکات نەتەوەی عەرەبی سوونەش 50 کەس بووە، ئەوانی تریش عەرەبی شیعەن.
ئەندامەکەی کۆمسیۆن ڕونیشیکردەوە، لە کۆی هەزار و 326 دەنگدەری تایبەتی خورماتوو هەزار و 293 کەس دەنگیان داوە.
دوێنێ پێنجشەممە، لە خورماتوو بەهۆی کێشە لە ئامێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە دەنگدان کاتژمێر 9:30 خولەک دەرگای بنکەکە بە ڕوی دەنگدەراندا کرایەوە.[1]
#11-05-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,805
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!