هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر کوردستان، لە باکور، باشوور و ڕۆژاوا بەردەوامن. تورکیا بە هێرشێکی دڕندانە عەفرینی داگیرکرد. بە شێوازێکی سیسیماتیک لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکەدایە. ماوەیەکیشە هێرشەکانی بەرەو باشوور دەستپێکردووەو. لە ناوچەی برادۆست چەند شوێنێکی داگیرکردووە. لە باکوری کوردستانیش هێرش و داگیرکاریی بێ وەستان بەردەوامە. لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا، شەڕڤانانی ئازادی و گەلی ئێمە، لە بەرخۆدانێکی قارەمانانەدان.
لەو بەرخۆدانەدا، دۆستانی گەلی کوردستانیش بە شێوازی جۆراوجۆر بەشدارن. لەو چوارچێوەیەدا، گروپێکی دۆستانی کوردان لەژێر ناوی 26.05.2018 ڕۆژی چالاکیی جیهانیی دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان چالاکیەکی بەرفراوان لە سەر ئاستی جیهان بەڕیوەدەبەن. لە ڕۆژی 26.05.2018دا، هەر لە ژاپۆنەوە تا کەنەدا، لە باشووری ئەفەریقاوە تا سکەندناڤیا، لە ئوسترالیاوە تا ئەمەریکای لاتین، لە هندستانەوە هەتا ڕوسیا، لە سەرانسەری جیهاندا، بە دەستپێشخەریی دۆستان خۆپیشاندان دەکرێت.
وەک #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# داوا لە هەڤاڵ و دۆستانی خۆمان دەکەین، شانبەشانی دۆستانی گەلی کوردستان لەو چالاکیانەدا بەشدار بن و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا ئیدانە بکەن.
سڵاوو ڕێز
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن.ک
#23-05-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,278
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!