دارەزەردی #قەرەداغ# پیرەدارێک بوو تەمەنی بە چەند سەد ساڵ مەزەندە دەکرا، لە نزیک گوندی #جافەران#ی شارۆچکەی قەرەداغ لە شاری #سلێمانی# ڕوابوو، تایبەتمەندی ئەوەبوو لە وەرزی بەهارانیشدا ڕەنگی گەڵاکانی زەردباوبووە، هەر ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە جاران بە ناوچەی قەرەداغ گوتراوە دارەزەرد یان زەردی ئاوا، بەداخەوە لە ساڵی 2015 بەهۆی بایەکی بەهێزەوە ئەو دارە مێژووییە شکایەوە و کۆتایی بە تەمەنی هات، ئەوەی جێی دڵخۆشییە دڵسۆزان هەستاون بە ناشتنی وەچەی ئەو دارە.
کامێرا: زریان سەرچناری [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,192
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!