وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕايگەياند، هەموو کێڵگەکانی نەوتی #کەرکووک# لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فيدڕاليدايە، گرێبەستيش لەگەڵ کۆمپانيانی (PB) بريتش پترۆليۆم دا کراوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتييەکانی کەرکووک.
عاسم جيهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق،لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياند وەزارەت پلانێکی داناوە لە پێناو بەرزکردنەوە و هەستاندنەوە بە ئاستێکی بەرز لە کەرتەکە و بەرزکردنەوەی بەرهەم و وەبەرهێنان و بەدەستهێنانی داهاتێکی زياتر بۆ وڵات، ئه و پلانەش بە ئاڕاستەيەکی باشدا دەڕوات.
دەشڵێت هەموو کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک لەژێر دەسەڵاتی فيدڕاليدايە، گرێبەستيش لەگەڵ کۆمپانيانی (PB) بريتش پترۆليۆم دا کراوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتييەکانی کەرکووک و بەرزکردنەوەی بەرهەمی نەوتی بۆ زياتر لە يەک مليۆن بەرميل ڕۆژانە.
جيهاد ئاماژە بەوەش دەکات، پاڵاوگەی فاويش بە توانای 300 هەزار بەرميل ڕۆژانە دراوتە وەبەرهێنان، سەرەڕای شياندنەوە و پەرەپێدانی هەموو کێڵگە نەوتييەکان، کە ئه و پلانە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئابوری عێراق دەبێت، عێراق دەکاتە وڵاتێک کە سەرچاوەی بەرهەمە نەوتييەکان بێت.[1]
#28-05-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,504
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!