بە گوێرەی ئەنجامی نافەرمی، #هەدەپه# بە ڕێژەی 11.83 % دەنگەکان بەربەستی هەڵبژاردنی تێپەڕاند و لە 11 پارێزگەی باکووری کوردستانیش بوو بە پارتی یەکەم.
پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە کە بەربەستی هەڵبژاردنی تورکیای تێپەڕاند، لە 11 پارێزگەی کوردستان بوو بە پارتی یەکەم. بە گوێرەی ئەنجامی نافەرمی لە تەواوی کوردستان و تورکیا هەدەپە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 11.83 %ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و 74 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە. هەدەپە لە ئیدر، وان، جۆلەمێرگ، شرناخ، ئامەد، مێردین، دێرسم، ئێلح، ئاگری، سێرت و مووش بوو بە پارتی یەکەم.
ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە لە کوردستان وەهایە:
ئامەد: 65.78 %
دێرسم: 51.25 %
ئاگری: 62.60 %
مێردین: 59.78 %
ئێلح: 62.89 %
شرناخ: 70.79 %
سێرت: 51.70 %
جۆلەمێرگ: 70.08 %
وان: 59.50 %
ئیدر: 43.85 %
مووش: 49.81 %[1]
#24-06-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,727
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!