دوو کۆمپانیایی جیهانیی بواری وزە ڕایانگەیاندن لەبەرامبەر دەرهێنانی نەوتی خاو لە کیڵگەی نەوتی تاوگێ، بڕی 62.33 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی تەمموزی 2018، هەردوو کۆمپانیای DNOی نەرویجی و گەنەڵ ئینێرجی تورکی ڕایانگەیاند حکومەتی هەرێم بڕی 62.33 ملیۆن دۆلاری پێداون، لەبەرامبەر دەرهێنانی نەوتی خاو لەمانگی نیسانی 2018.
هەندێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان مانگانە بڕی ئه و پارەیە بڵاودەکەنەوە کە لەبەرامبەر کارکردنیان لە کیڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وەریدەگرن.[1]
#20-07-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,766