دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بڕیارە سبەی کاتژمێر سێی بەیانی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێ بکەوێت و گەشتەکانیش تا 7ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ڕۆژی دووشەممە 23ی تەمووز، کاتژمێر سێی بەیانی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە هەولێر بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون و گەشتەکانیش لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێن.
وتیشی لە یەکەم گەشتدا 237 حاجی سەفەر دەکەن، ڕۆژانی دواتر تا حەوتی مانگی داهاتوو گەشتەکان بەردەوام دەبن.
ئەمساڵ پێنج هەزار و 469 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان سەفەری حەج دەکەن و لەماوەی 15 ڕۆژ هەموو حاجیان دەگوازرێنەوە بۆ شاری مەککەو مەدینە، تێچووی هەر حاجییەک کە لە تیروپشکی گشتی ناوی دەرچووبێت چوار هەزار دۆلارەو ئەوانەشی لە تیروپشکی حەجی بازرگانی ناویان دەرچووە، دەبێت هەشت هەزار دۆلار بدەن.
کۆی گشتی ئەو پارەیەی لە سەفەری حەجی ئەمساڵ لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، زیاتر لە 22 ملیار دینارە.[1]
#22-07-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,643
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!