سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 07:30 خولەک، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ماڵێک لە شاری #سەرێکانی#ی لە ڕۆژئاوای کوردستان، #یەپەگە# لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 25ی تەمموز/3ی خەرمانان کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی، هێزەکانی سوپای تورکیا لە نزیک هێڵی سنووری ژمارەیەک هاووڵاتی-یان لە نزیک ماڵی خۆیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دووهاووڵاتی بەناوەکانی عەلی ناجی و موسا عوبەید برینداربوون، پاشان #شەڕڤان#ێکی یەپەگەش بەناوی ئیبراهیم سارابی کە هەوڵیدابوو بریندارەکان لە شوێنی دەستڕێژی گوللە ڕزگاربکات، برینداربوو.
یەپەگە ئاماژەشی داوە: شەڕڤانانمان بەرپرچی ئەو هێرشەی سوپای تورکیان دایەوە، کە لە هەموو دۆخێکدا بە هێرش و هاندان دژی گەلەکەمان دەجووڵێتەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکە جەخت لەو کرایەوە سوپای تورکیای داگیرکەرهەر کاتێک کە هەلێک ئەدۆزێتەوە هێرشێک ئەنجام دەدات.هێزەکانی ئێمەی سەرسنوور دەست بەجێ بەرپرچی هێرشەکەیاندایەوە.[1]
#25-07-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,432
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!