ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکی هێزەکانیان لەدژی چەتەکانی سوپای تورک لە عەزاز بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون-دا هاتووە: ڕۆژی 8 ئاب، هێزەکانمان لە گوندی زیادیە-ی ناوچەی ئەخترین-ی عەزاز، وەک وەڵامێک بۆ کردەوەکانی سوپای تورک و چەتەکانی دژی هاوڵاتیانی #عەفرین#، چالاکییەکیان ئەنجامدا، هێزەکانمان چاودێری هاتووچۆی چەتەیەکی سوڵتان مورادیان کرد و سزایاندا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: بەڵێن دەدەین، کە ئەو چەتانەی هاوکاریی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کردووە لە عەفرین، لە هەر کوێیەک بن، لە عەزازەوە تا ئیدلب و عەفرین و ماری و باب و جەرابلوس و ڕاعی، بیانکەینە ئامانجی چالاکییەکانمان.[1]
#10-08-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,203
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!