بەپێی ئامارەکان دەستەی ڕاوێژکاری تورکیا کۆی قەرزە دەرەکییەکانی تورکیا گەیشتووەتە 438 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا لە کۆتایی ساڵی 2002 نزیکەی 129.6 ملیار دۆلار بوو.
دەستەی ڕاویژکاری تورکیا ڕونیکردوەتەوە، لەسەرەتای گرتنە دەسەڵات لە تورکیا لەلایەن #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، قەرزە دەرکییەکانی تورکیا 308 ملیار دۆلار زیادیکردوە.
قەرزە دەرەکییەکانی تورکیا 130.1 ملیار دۆلاری بۆ کەرتی گشتی و 308 ملیاریش قەرزی کەرتی تایبەتە.
لەسەرئاستی بەهای لیرەی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار بەرێژەی 40% هاتووەتە خوارەوه و دوای ئەوەی دوێنێ دۆلارێک بە 7.22 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووه و دۆلارێک بە 6.63 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی تورکیا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی بۆ پاڵپشتی لیرە ڕاگەیاند، لەوانە مامەڵەکردن بە یۆرۆ لە پاڵ مامەڵەکردن بە دۆلار.[1]
#13-08-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,737
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!