بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، عێراق قەرزاری 29 دەوڵەتە و بڕی قەرزەکانیشی بە 104 ملیار دۆلار خەمڵاندووە.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ڕاپۆرتێکی لە بارەی دۆخی عێڕاق لە ماوەی 14 ساڵدا بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان بەوەکردوە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسین سێ ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی عێراقی ئاوارەی 64 وڵات بوون و چوار ملیۆن و 100 هەزار کەسی دیکەش ئاوارەی ناوخۆی عێراق بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی، ئێستا عێراق قەرزاری 29 دەوڵەتە و کۆی قەرزەکان 124 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و سەرباری فڕۆشتنی نەوت له و ماوەیەدا بە بڕی یەک ترلیۆن دۆلار، بەڵام تاوەکو ئێستا عێراق لە دۆخێکی خراپدایە.
رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ئاشکراشیکردوە، لە 35%ی عێراقییەکان لەژێر هێڵی هەژارین و ڕێژەی بێکاریش لە 31%ی تێپەڕاندووە و لە 9%ی ئه و کەسانەی کاردەکەن منداڵن و تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە، جگە لەوەش پێنج ملیۆن و 600 هەزار منداڵی بێباوک هەن، لەگەڵ بوونی دوو ملیۆن بێوەژن.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت لە ماوەی 14 ساڵدا زیاتر لە 39 جۆری نەخۆشی و پەتا بڵاوبووەتەوە کە دیارترینیان کۆلێرا و ئیفلیجی منداڵ و هەوکردنی جگەر بوون.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ئاشکراشیکردووە کە بەهۆی کەمئاوی زەوی چێندراو لە 48 ملیۆن دۆنمەوە بۆ 12 میلۆن دۆنم کەمیکردووە.[1]
#14-08-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,993
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!