ئەگەر سەری لەبەرهەتاو سپی نەکرد بێت
تەمەن و زەمەن و کات و سەردەم قوتابخانەی(فێربوون)ن، کورد وتويەتی(کەس لەسکی دايکيەوە هيچ شت فێر نەبووە) ئينجا هەرکەسێک کە دێته ژيانەوە و پرۆسەی فێربوون بەدرێژايی تەمەن دەست پێ دەکات وەک بەسەر پێ کەوتن و گۆکردن و جياکردنەوەی ڕۆژ و شه و خۆرسکانەيە، کەکەسێک تەمەنی بگاتە سەرووی چل ساڵی و کامڵبوونەوە و سەری ماش وبرنجی سپی بێت دەبێت لەژياندا شتێک فێربوو بێت، خۆ ئەگەر شتێک فێرنەبووبێت ديارە سەری لەبەر هەتاو سپی کردووە و هەر لەبەر هەتاو وەستاوە بۆيە هيچ نازانێت، جا لێرەدا ئه و ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردێت کە کەسێک چووبێتە ساڵەوە دەوترێت(ئەگەر سەری لەبەر هەتاو سپی نەکردبێت) دەبێت شتێک بزانێ.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,353
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!