کە کلۆ هات بفەوتێ چاوی ڕەش دەبێ
لەدێر زەمانەوە ووتراوە(کە مێروولە خوا غەزەبی لێ گرت باڵی لێ دەڕسکێ) هەڵبەت(غەزەب)ەکە لەمەوە سەرچاوەی گرتووە کە مێروولە بفڕێت و بچێتە ئاسمان هەرچی باڵندەی مێروولە خۆری ئەم ناوە هەيە ژەمەخۆراکيان لە فەراهەم دەبێت و بێ گەڕان و نيشتنەوە هەر لەبای غارا تێردەخۆن و لە خواردنی مێروولە باڵگرتووەکان، ئەی کە کلۆ هات بفەوتێ بۆ چاوی ڕەش دەبێت، کاتێ کلۆ بەخۆی و ڕەوە کوڵلەوە پەلاماری شوێنێک دەدات هەرچی سەوزاييە بەشيان ناکات و تێکڕای خۆراکەکە دەخۆن و هيچ ناهێڵنەوە ئيتر بەتێرخواردن چاويان ڕەش هەڵدەگەڕێت و کۆتاييان نزيک دەبێتەوە، ئەم درکە و ئيديۆمە بەرامبەر بە(جەندرمە و زەفتيە)ی عوسمانييەکان بەکارهاتووە لەزەمانی گرانی و جەنگی جيهانی يەکەم ئه و چەکدارانە وەک واشەی برسی سوڕاونەتەوە بۆ بەدەستهێنانی گەنم و جۆ و ئاژەڵ بۆ خۆيان و دەسەڵاتە خودسەرييەکەی عوسمانی، ئينجا بەتايبەت لەسەروبەندی جەنگی جيهانی يەکەم(1914-1918) ئه و جەندرمە و زەفتيانە لەهيچ نەگەڕاونەتەوە و هەرچی وەچنگيان کەوتبێ لەسەروەت و سامان و دانەوێڵەی جوتيارانی کورد بردوويانە بۆ بەتەمەنەکانی کورد لەوێ ڕۆژێ ووتويانە کە کلۆ هات بفەوتێ چاوی ڕەش دەبێ.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 961
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!