ئەوەی لەهيزە بێت دێتە ئەسکو
هيزە لەپێستەی(گيسک و کاوڕ)ە دوای خۆشکردنی بە(جەوتی بەڕوو و پەلکەهەنار) ئينجا جوان دەيان شووشت و ماوەيەک ماست و دۆی تێ دەکرا و پاشماوەيەک پڕيان دەکرد لە ڕۆن(روون)ی قرچاوە و دەبووە(هيزەی ڕۆن) ئەسکو-ش: کەوچکی دارە، سەری وەک ناو لەپەدەستۆکە بوو ڕۆنەکەی پێ دەردەهێنراو دەکرايە مەنجەلی چێشتەوه، ئينجا بۆ ڕوودانی ڕووداوێک يان نهێنی بابەتێک يان کۆبوونەوە و گردبوونەوەيەک يان خەبەروباسێک کورد ووتويەتی دڵ لەدڵە مەدە( ئەوەی لەهيزە بێت دێتە ئەسکو)
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 897
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!