مريشک مەڕی پياوی فەقيره
کورد مەڕی زۆر لەلا بەنرخ و بايەخە چونکە بەشێک لە گۆتە و گێڕانەوەکان و سەرچاوەکان پێيان وايە ووشەی کاردۆخی واتای شوانکارە دەگەيەنێت، لەدێر زەمانەوە لەچەرمۆوە له و مەملەکەتەی خۆمان بۆيەکەمجار مەڕ ماڵی کراوە و بۆ بەرهەمەکانی بەخێوکراوە، مەڕ خورييەکەی و پێستەکەی و قشپڵ(پشقڵ)ەکەی و گۆشتەکەی و شيرەکەی و ڕيخۆلە و هەناوی وتاد هەمووی سوودی هەيە و هەبووە و کورد ووتەنی(بەقوڕ و زبڵەوه) دەخورێت و دەفرۆشرێت و بەکەڵکە و دەبنە مايەی بەدەستکەوتنی داهات بۆ خاوەنەکەی، ئينجا لەبەرامبەردا مريشکيش ئەوەی پێی ووتراوە(مريشکی کوردی) لەسەردەمی ئاڵشت و شمەک و شت گۆڕينەوە توانراوە بەهێڵەکانی چەندين داهات و دەستکەوت بەدەستبێت جگە لەوەی مريشکيش گۆشت و هێڵکەکەی خۆراکی بەتام و پڕپڕۆتينن، بەهێڵکە دەتوانرا(جگەرە و پەرە سيغار توتن و شەکر و چاو و مێوژ و ڕوون و...تاد) دابين بکرێت بۆيە کورد فەرمويەتی(مريشک مەڕی پياوی فەقيرە).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,214
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!