دونيا خانوچکۆڵەی مندارانه
شاعيرانی کلاسيک ووتويانە دونيايەکی چ پووچە لە زەرف و کايەی مناڵ دەچێت، مارمارۆکانێ يان ماڵەباجێنە هەندێکجاريش(خانوچکۆڵە)شی پێ دەوترێت، ئينجا داب و نەريتی ماڵەباجێنە و خانوچکۆڵە ئەوەيە هەرکات مناڵەکە ئارەزووی لێی نەما دەيڕوخێنێ يان تێک وپێکی دەدات واتە خانوچکۆڵە کاتيە و هەرگا کاتی نەما ئينجا لێرەدا بووە بە ئيديۆم و کينايە و بۆ گوزارشت لە هيچ و پوچی دونيا و ئاوابوونی ژيان و گوزەران دەوترێت(دونيا خانوچکۆڵەی مندارانە).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,280
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!