گندۆرە بەڕەنگی نی یە
گندۆرە کە پێگەیشت ڕەنگاو ڕەنگ دەبێت (سوور و زەرد و سەوز و پۆش و شینکە و تاد) هەڵبەت ئەگەر تۆ ڕەنگ بکەیتە پێوەر بۆ تامەکەی ئەگەر حەزت لە ڕەنگی سوور بێت و گندۆرەکی سوور هەڵبژێریت ئەوا مەرج نیە تامەکەی وەک حەز لە ڕەنگەکەی بێت و بەدڵت بێت، هەڵبەت بۆ هەموو ڕەنگەکانیتریش هەر وایە، کەسێک کارێک بکات کە لێی چاوەڕوان نەکرێت بەتوانجەوە پێی دەوترێت (گندۆرە بەڕەنگی نی یە) واتە دەکرێت گندۆرەکی (پۆش) ڕەنگ تێکەڵ لە گندۆرەکی سوور و زەرد و سەوز بەوتامتر و پڕ ئاو تر بێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,507
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!