سەنگەر زراری
کتێبەکە باسی گرنگیی ڕۆمان دەکات و لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە، بەشی یەکەم لە چەند باسێکی جیاوازدا هونەری ڕۆمان و پێناسە و مێژووی ڕۆمان و پەیوەندیی ڕۆمان بە ڕەگەزە ئەدەبی و هونەرییەکانی دیکەی وەکو: شیعر، سینەما، ژیاننامە، مێژوو و... دەخاتەڕوو، هەروەها باسی مێژووی ڕۆمانی کوردی دەکات لە سەرەتاوە تاوەکو ڕاپەڕینی ساڵی (1991)، بۆ ئەمەش بیبلۆگرافیایەکی تێروتەسەل دروستکراوە و بیبلۆگرافیاکە ناوی سەرجەم ئەو ڕۆمانە کوردییانەی تێدایە کە لە سەرەتاوە تاوەکو ڕاپەڕینی 1991 دەرچوون، چ ئەوانەی نووسراون و چ ئەوانەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.
سەبارەت بە بەشی دووەم و سێیەمی کتێبەکە گوتی: بەشی دووەم ڕەخنە و خوێندنەوەی ژمارەیەک ڕۆمانی کوردییە و بەشی سێیەمیش ڕەخنە و تێڕامانە لە چەند ڕۆمانێکی وەرگێڕدراو بۆ سەر زمانی کوردی.
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,742
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!