دەقی ڕاگەیەنراوی پارتی و یەکێتی:
یەکەم: لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.
دووەم: هەروەکو لەماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین.
بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.
سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی #کەرکووک# و پێویستیی چارەسەرکردنی، بڕیاردرا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکاربن بۆ دیراسەکردن و هەنگاونان.
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#
#10-09-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,634
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!