بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#)، هێزی گەریلا ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2018 و لە کاتژمێر 11:30 دا لە دۆڵی دەشتانێ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزی گەریلا گورزی قورسیان لە سەنگەرەکانی سوپای تورکیا وەشاندووە و لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژراون و 3 سەربازی تریش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی 14ی ئەیلولی 2018 و لە کاتژمێر 9دا دەورووبەری ڕووباری باسا-یان لە ناوچەی #شەمزینان#ی جۆلەمێرگ بۆردومانکردووە.[1]
#15-09-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,794
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!