لە ساڵی نوێی خوێندندا 120هەزار خوێندکاری قۆناغی یەکەم دەست بە خوێندن دەکەن، بەهۆی قەیرانی دارایی-شەوە ئامادەکاریی خێزانەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن سستی پێوە دیارە.
بڕیار وایە، لە ڕۆژی 2/10ی ئەمساڵدا، خوێندنی ساڵی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، بەو بۆنەیەشەوە خێزانەکان ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ کڕینی پێداویستی خوێندن بۆ خوێندکارەکانیان.
خێڵان کەمال، کە هاوڵاتیەکی شاری #سلێمانی# بوو، لە بازاری شاری سلێمانی سەرقاڵی کڕینی پێداویستی خوێندن بوو بۆ مناڵەکانی، بە ڕۆژنیوزی وت:دەفتەر و قەڵەم و پێویستی خوێندن بۆ منداڵەکانمان ئامادە دەکەین، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەنگی پۆشاکەکان لە خوێندنگاکانەوە دیاری دەکرێن، ناتوانین پۆشاک بۆ منداڵەکان بکڕین.
نەسرین عیزەدین، کە مامۆستای یەکێک لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی شاری سلێمانی-یە، لەبارەی دیاریکردنی ڕەنگی پۆشاکی خوێندکارانەوە بە ڕۆژنیوزی وت: ئەوەندەی من ئاگادارم، لە هەندێک قوتابخانەدا بۆ ئەوەی ئەرک نەخرێتە سەر شانی کەسوکاری خوێندکاران، بڕیار دراوە ڕەنگێک دیاری بکرێت، کە لە هەموو ماڵێکدا دەست دەکەوێت، وەک کراسی سپی و پانتۆڵی ڕەش.
محەمەد جەزا، کە خاوەنی دووکانێکی فرۆشتنی پێداویستی خوێندن بوو، لەنێو بازاڕی گەورەی شاری سلێمانی-دا، بە ڕۆژنیوزی وت: دوکانەکانمان بە پێداویستی خوێندن ڕازاندووەتەوە، بەڵام خەڵک شت ناکڕێت، لەچاو ساڵانی پێشوودا بێبازاڕییەکی زۆر هەیە، هۆکارەکەشی قەیرانی داراییە.
لە هەرێمی کوردستاندا 6 هەزار و 799 قوتابخانە هەیە، کە 1ملیۆن 706 هەزار و 509 خوێندکار تێیدا دەخوێنن.[1]
#24-09-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,825
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!