گەریلاکانی یەژاستار و #هەپەگە# لە وان و شرناخ لەدژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، ئەنجامی ئەو چالاکییانە کوژراو وبرینداری سوپای تورکی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە شرناخ و وان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 03:10 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە چالدێرانی وان، لەدژی سوپای تورک بە قەناس چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ کاتژمێر 07:10 خولەکی سەرلەبەیانی لە سلۆپیی سەربە شرناخ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا هێڵی کارەبا بەتەواوی تێکشکێندرا.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: 25ی ئەیلول لە #شەمزینان#ی سەربە جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن سوپای تورکەوە دەستیپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە دوێنێ بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.
لەکۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکەوت، بەڵام ئاگر لە زەوی و زار و باخەکانی هاوڵاتیانی گوندەکاندا کەوتەوە و زیانیان بەرکەوت.[1]
#27-09-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,271
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!