بەخۆشحاڵییەکی بێڕادەوە، هەواڵی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵمان بە (#نادیە موراد#) بە هاوبەشی لەگەڵ (دێنس مکوەیگی) مرۆڤدۆست بیست. هەوڵێکی مژدەبەخشی پڕ لەڕەهەندی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە بۆ ژنانی کوردەواری!
پیرۆزە لە ناخمانەوە، دەشڵێین:
نادیا!
سەلەفییەکان، بە ئەقڵییەتی ژەنگاویان، دەیانویست بە تیرۆری جەستە، هزرو ڕۆشنگەری هاوچەرخی دیموکراسی کۆمەڵایەتی تیرۆر بکەن، بەڵام نەیانزانی، تاوانەکانیان بەرامبەر کچە کوردێکی ئێزدی، دەروازەی گەورەی مرۆڤایەتی بۆ دژایەتی سەلەفییەت سەلاری، لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەڕێی کچە کوردێکەوە دەکاتەوە.
نادیا!
سەلەفییەت، لەکۆتایی تاوانەکانی سیاسی و ئەندێشه و ستەمکاریدان. تۆش، بەم خەڵاتی نۆبڵە، کرایتە سومبلی سەرەتای سەربەستی ژنانی کوردستان، بەڵکو ناوچەکەش، تەنانەت لەسەر ئاستی جیهان، ژنانت ئاوێتەی کەلتوری کۆمەڵایەتی جیهان کرد.
پیرۆزت بێ ئەم خەڵاتە کە بەژیری خۆت قوربانی بێڕادەت، سەلماندت، چۆن ستەمکاری کەسێتی بگۆڕێتەوە، بۆ پرسێکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی جیهانی..
تۆ نادیا، تەنها کچە ئێزدیەکی ستەملێکراو نیت، نادیا ئێستا، شوناسی ژنانی دژایەتی دوژمنانی مرۆڤایەتین و سەنگەرێکی پتەوی سەربەستخوازیت، دژی ئەقڵە دواکەوتووە باوکسالارەکان، بەره و ڕۆشنگەری کۆمەڵایەتی هاوچەرخ!
#مەلا بەختیار#
#05-10-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,369
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!