نۆبڵی ئاشتیت پیرۆزبێت نادیەی ئازیز
ئازیزەکەم نادیە لەکۆتاییدا هاوار و زریکە و فرمێسکی خوشک و دایک و کیژۆڵەکانمانت گەیاندە گوێچکە کەڕەکانی جیهان، ویژدانە مردووەکانت هەژاند…!!
پیرۆزت بێت ؛ گوڵە سپیەکەی سەرزەمینی نایەکسانی و نا دادپەروەری..!
پیرۆز بێت ؛ لە تۆ و لەگەلە بەشمەینەتەکەمان
پیرۆز بێت ؛ لەگشت ئێزیدیانی جیهان
پیرۆز بێت ؛ لەشەنگالی بریندار
پیرۆز بێت ؛ لەبارین و ئاڤێستا و جیلان و ڕەیحانە و گشت شەرڤانانی #یەپەژە#
پیرۆزت بێت کچە ئازیزەکەم
تۆ لەپەڕەی گوڵ ناسکتر و لە پۆڵا بەهێزتریت
شانازیت پێوە دەکەم نێرگزە چاو پڕ لە فرمێسکەکەی شەنگالم، چڵە گەنمە
سەربەرزەکەی نیشتیمانم…
پیرۆزت بێت
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
#05-10-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,099
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!