جاکۆ بانيست(1) بۆ ناديە موڕاد
لەنێوان گوڵ و پەپولەدا
تۆ هيچ کامت وەک خۆت نەويست
نەبا گوڵ بی دڕکێکت بێ
پەپولەش بی خواستت
مژينی شيلەی گوڵ بێ
دوای دەيان فەرمان....
تۆ مرۆڤ بوونت ويست
بەڵام مرۆڤێکی (جاکۆبانيست)
گوشاد عەبدولرەحمان بايز
#05-10-2018#
کۆيە
-------------------------
(1) جاکۆ بانيست واتە کەسی قوربانی
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,108
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!