لیژنە هاوبەشەکان دەستبەسەر بڕێکی زۆر هەنگویندا دەگرێت کە لە پشکنیندا دەرنەچووە، بەبڕیاری قایمقامی #سلێمانی#ش لەناودەبرێت.
ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی-یەوە زانیاریمان لەسەر بڕێکی زۆر هەنگوین بەدەست گەیشتووە، لەکاتی پشکنین لەلایەن لیژنەی سێ-ی سەربە لیژنە هاوبەشەکانەوە و بەهۆی هەبوونی گومانی خراپبوون، دەست بەسەر بڕێکی زۆر هەنگویندا دەگرن.
راشیگەیاند: ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە هاوردەکراوە، کە بڕەکەی 1800 کیلۆگرامە، نمونەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی کراوە بۆ پشکنین.
وتیشی: ئەنجامی پشکنینەکە بە (نەشیاو بۆ خواردن و بەکارهێنان) وەڵام دراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەت بە لەناوبردن تەواوی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەرداگیراوە، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.[1]
#15-10-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,892
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!