نووسینی: #کەریم کاکە#
نۆیەمین کتێب و بەرهەمی کەریم کاکە نووسەری ناسراوی کورد بەناوی لە ناوزەنگەوە لۆ بابەگوڕگوڕ کە کتێبێکی یادەوەری و سەربردەیە و بە زمانێکی ئەدەبی نووسراوەتەوە، چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەمبارەوە کەریم کاکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەم کتێبە لە ناوەکەیڕا دیارە، لە ناوزەنگی بارەگای پێشمەرگەوە دەست پێ دەکات، بابەگوڕگوڕیش مەبەست دوامەنزڵ دەگەیەنێ.
لەبارەی ناوەرۆکی کتێبەکەوە گوتیشی: کتێبی (لە ناوزەنگەوە لۆ بابەگوڕگوڕ) سەربردەی پێشەرگەیەکی سادە(تۆ بڵێ دەستەیەک پێشمەرگە)یە، هەندێ لەو گرتە و گوتانە نیشان دەداتەوە کە لەو ڕێوبانە لە ماوەی بیست و حەوت ڕۆژ (5 31/ 3 1991) ساڵی ڕاپەڕین، بینویەتی و بیستوویەتی، ئەو پێشمەرگەیە خۆم بووم.
ئاماژەی بەوەش کرد: دیارە ئەو کتێبە بە زمانی سیاسەت و مێژوو نا، بە زمانی ئەدەب نووسراوەتەوە، بۆیە ئاساییە وەک دەقێکی ئەدەبی چاوی لێبکرێ، من بەو شێوەیە یادەوەریی خۆم دەنووسمەوە، گوڵەستێرەکان کوژانەوەشم هەر وا نووسیوەتەوە...
لەبارەی چۆنیەتیی چاپی کتێبەکەیەوە ڕای گەیاند: کتێبی (لە ناوزەنگەوە لۆ بابەگوڕگوڕ) 252 لاپەڕەی قەوارە مامناوەندیە و لە بەڕکی خۆم چاپ کراوە، لەبەر ئەوەی چاپ لێرە زۆر گرانە، لە ئێران چاپم کرد.
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,627
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!