#شەڕڤان#انی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە گوندی هیاما لە ناوچەی بلبلێی #عەفرین# لە دژی خالێکی چەتەکانی فەیلەقی مەجید چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 چەتەی ئەو گروپە کوژران و 2 چەتەی تریش بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕایگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی دووەمین قۆناغی هەڵمەتی بەرخودانی سەردەم دا چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین بەردەوامیی هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژی 30ی تشرینی دووەمی 2018 لە گوندی هیاما لە ناوچەی بلبلێ لە دژی خاڵێکی چەتەکانی گروپی فەیلەق مەجید چالاکییەک ئەنجامدرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو چالاکییەیی دەستەیەکی شەڕڤانانی یەپەگەدا، 3 چەتە کوژران و 2 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#02-12-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,190
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!