بەبۆنەی کۆچی دواییی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆرج بوشی باوکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان و بەتایبەتی سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بەڕێز جۆرج دەبلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم. لەم کاتە سەختانەدا هاوسۆز و هاوخەمیانم، خوای گەورە دڵنەوایی و سەبووریی هەمووان بداتەوە.
گەلی کوردستان ڕێز و پێزانینێکی زۆری بۆ ڕۆڵی سەرۆک بوشی باوک هەیە کە ساڵی 1991 ڕۆڵی سەرەکی لە سەپاندنی ناوچەی دژەفرین لە هەرێمی کوردستان بینی و خەڵکی کوردستانی لە ستەم و دوژمنکارییەکانی ڕژێمی بەعس پاراست و بووە هۆی بووژانەوەی هەرێمی کوردستان. سەرۆک بوشی باوک بۆ هەمیشە به زیندوویی لە یادەوەریی گەلی کوردستاندا دەمێنێتەوە.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#02-12-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,182
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!