نووسینی: هیوا قادر [1]
ماڵی پشیلەکان ڕۆمانی بڵاوکراوەی هیوا قادرە، چیرۆکی ڕۆمانەکە باس لە پەناهەندەیەکی کورد دەکات لە سوید بە ناوی یوسف مهەمەد لەگەڵ تورکێکی ناسیۆنالیست بەناوی ئۆزدینی تورک، کە لە یەکێک لە مەیخانەکانی سوید ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە و شەڕ دەکەن. ئۆزدین پێیدەڵێت: کورد بوونی نییە. مهەمەدیش هەستی نەتەوەیی دەجوڵێت و ئەو بوتڵە شووشە بیرەیەی ئۆزدینی تورک لەسەر مێزەکە لەبەردەمی خۆیدا دایناوە، هەڵدەگرێت و دەیکات بەگەروویدا و بەهۆیەوە بریندار دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە کوشتن، لەم کاتەدا مهەمەد بەتوڕەیی پرسیار لە ئۆزدین دەکات: کورد هەیە یان نا؟. ئۆزدینیش دەڵێت: بەڵێ کورد هەیە. بەهۆی ئەم کارەوە مهەمەد بۆ ماوەی مانگێک سزا دەدرێت بە کاری زۆرەملێ لە ماڵی پشیلەکان. ڕۆژێک پاش تەواوبوونی کارەکەی، ماڵی پشیلەکان گڕدەگرێت و ماڵەکە و پشیلەکانیش دەسووتێن. چیرۆکەکە هەر لەسەرەتاوە تا کۆتایی بەبێ ڕووداو و بێ بوونی هیچ کاریگەری و پرسیارێکی قووڵ و گرنگ کۆتایی دێت.
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,482
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!