ئەگەر نەگەيشتيە کوێستانێ، هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ
پشتی زنجيرە چيايەکانی(هەيبەسوڵتان و باواجی و کێشکە و سەفين) واتە بۆ باکور-يان لەکوردستاندا پێی دەوترێت(کوێستان) کەبارانی ساڵانەی مسۆگەرە و لە (500)مليمەتر کەمتر نابارێت و ناوچەی بەرز و سەرکەشن و باراناوی و فێنکن، بەڵام بۆ باشوری ئەم ڕەوەزشاخە چياييانە دەبێتە(گەرمێن-گەرميان) و بارانی ساڵانەی نامسۆگەرە و ڕێژەی بارانی ساڵانەی خۆی دەدات لە(200)مليمەتر بەتێکڕای ساڵانە و کەم باران و وشک و گەرمن، ئينجا لەنێوان(کێشکە و سەفين) دەربەندی(زيارەت و گۆمەسپانێ) هەيە و بەردەوام بێ کزەی کوێستان و نمەباران و چۆڕاگەی بەفرێ نابێت و نەرمەبايەک و جارجارەش ڕەشەبايەکی نێوان بەرزی چياکان و پێدەشتی دامێنی چياکانی هەيە و ساڵانی بەباران و زەنەباران دەبێتە زەنەک و مێرگ و گژوگيايەکی باش و ئاو ولەوەڕێکی باشی لێ دەڕسکێ و شوانکارەکانيش مەڕو ماڵەتەکانيان تێر لە گژوگيا و ئاو دەخۆنەوە، ئەم دەربەندە ئەم خاسيەتانەی کەهەيەتی نزيکە لە خاسيەت و تايبەتمەندی کوێستانان بۆ لە کوردەواری شاری پيرە هەولێرێ دەوترێت(ئەگەر نەگەيشتيە کوێستانێ،هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,269
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!