نووسینی: هێرتا میولەر
وەرگێڕانی: جوتیار قارەمان
”دڵئاژەڵ“ە ناوازەکەی ”هێرتا میولەر“ چیرۆکی چوار خوێندکار دەگێڕێتەوە کە لە ڕۆمانیا و لەناو دەسەڵاتێکی پۆلیسییانەی سۆڤیەتیدا دەژین. هەر چواریان لەپێناو گەڕان بۆ دەستکەوتنی هەلی ژیانێکی باشتر لە شاردا، هەرێمە هەژارەکانیان جێ هێشتوون. ڕۆمانەکە ململانێی ئەمانە لەپێناو نەمردندا لەو بارودۆخە ترسناکەی ڕۆمانیادا دەنووسێتەوە، جا ئەمەش بەهۆی ئەو قانوون و چەوساندنەوانەوەیە کە لەلایەن سۆڤیەتەوە باڵی بەسەر ڕۆمانیادا کێشاوە. وێڕای ئەوەیش، دڵئاژەڵ لە ناوەرۆکدا باس لە خراپیی دیکتاتۆریەت و (کۆمۆنیسم) ، گەڕان لەدووی هەلێکی باشتر، لەدەستدانی خێزان و ئازادی و، چەوساندنەوەی کەمینەکانەوەیە.
تا ڕادەیەک دڵئاژەڵ ژیاننامەی خودییە و میولەر بیرۆکەکەی ل ئەفسەربوونی باوکی لەنێو هێزی ئێس ئێس ی سەروبەندی جەنگی جیهانیی دووەم و کەلەپووری ڕۆمنیایییەوە بۆ هاتووە. نووسەر، لە ڕاستیدا، مامۆستا بووە، بەڵام قبووڵی نەکردووە لەتەک دەزگای پاراستنی ڕۆمانیادا کار بکات. هەروەها خۆیشی گوتوویەتی کە هەندێک لە کەسایەتییەکانی ڕۆمانەکەی لەسەر کەسانێک بنیاد نراون کە لە ژیانی خۆیدا ناسیونی. هەرچۆنێک بێت، ڕۆمانەکەی هێرتا چیرۆکێکی هێماییی باڵا و نایابە. [1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,895
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!