بکەوە بەر پێيان نەکەوە سەرزاران(بکەويە بەرپێ-يان، نەکەويە سەرزار-ان)
زۆر گوێت لێبووە ووتراوە کۆمەڵێک(حاجی) کەوتونەتە بەر پێيان و گيانيان سپاردووە، يان وتراوە سمکۆڵانی ووڵاغەبەرزە زەوی و زارەکانی نەهێشتين يان هەوڵدراوە زەردەشت بخرێتە بەردەمی کۆمەڵێک گای خورتەوە تاوەکو پان و پيليق بکرێتەوە، کەوتنە بەرپێيان جگە لەوەی بەئازار و ئەشکەنجەيە گيان سپاردنيشی بەدواوەيە، ڕەوينەوەی ئاژەڵ و مرۆڤ لەيەکدی دەکەن چونکە هەردووک گيانەلايانە بۆ ژيان و لەمەترسيەکاندا وەک يەک دەڕەونەوە و ئەوەی بکەوێتە بەر پێيان پێی لێ دەنێن بۆ دەربازبوونی خۆيان، بەڵام جياوازی مرۆڤ لەوەدايە کە قسەکەرە و زمانی بەخراپ و چاک دەگێڕێ، زمان خراپييەکەی لە جەنجەڕ و کاکوت و کەوتنە بەرپێيان خراپتر دەهاڕێت و کەسايەتی مرۆڤ دەتوانێ بکاتە کاوکۆت و سوک و ڕيسوای بکات بۆيە کورد لەدرککردنی بەم حاڵەتە وتويەتی(بکەوە بەرپێيان، نەکەوە سەرزاران)
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 930
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!