#دەربەندی گۆمەسپان#
گوندێکە سەر بەشارەدێی(پيرمام-سەلاحەددين) ی شارۆچکەی(شەقڵاوە)ی شاری #هەولێر#، بەر لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوندێکی شارۆچکەی کۆيە بووە بەڵام ئاغادێ بووە و ئاغاکانی خۆشناوەتی نيشتەجێی شەقڵاوە بوون بۆيە گواستويانەتەوە سەر شارەدێی پيرمام و شارۆچکەی شەقڵاوە تاوەکو لەرووی کاروباری ياسايی و کشتيارييەوە دەستيان بەسەر ڕابگات، خزمانی هۆزی(بڵباس و خۆشناو) خاوەندارێتی دەکەن.
له و سنورە دوو گوند هەيە دەربەندی گۆمەسپان کە کەوتۆتە نێو گەلی و دەربەندێکەوە لەبەری ڕۆژهەڵاتی چيای کێشکە و لەبەری ڕۆژئاوای چيای سارتکە و قێرژە و دواتر چيای #سەری ڕەش#ە، لەگۆتەی کوردەواريدا پەندی تاقيکراوەی لەسەرە و وتراوە(#ئەگەر نەگەيشتيە کوێستانێ، هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ#) ئاووهەوايەکی کوێستانی هەيە و لەچلەی هاوينێ پلەکانی گەرما بەتێکڕای 32پلەن و خاکێکی بەپيتيشی هەيە بەتايبەت بۆ بێستانی(گندۆرە و ترۆزی) و مێرگ و پاوانی باشيشی هەيە بۆ مەڕداری خاوەن مێگەلەکانيان دەڵێن هەندێ جار بە س بە بۆنکردنی مەڕەکانمان تێردەخۆين.
گوندەکەی تر کەوتۆتە پێدەشتەکەوە بەلای(#کانی کەوان#)ەوە پێی دەوترێت(#گۆمەسپان#).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,443
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!