شارەک و گندۆرەيەکيان نەگۆتيە
شار واتە ژمارەی دانيشتوانی زۆر و گەڕەک و تاخ و خانوبەرە و خێزانی زۆر، گندۆرەش واتە تەنها(کاڵەک)ێک، کورد بۆ کەمی شت و مەک و کاڵا و خۆراک زۆر ئيديۆمی هەيە وەک(کێشکەی بەچل و چواران)يان(پێچک چارە بە ئەژمارە) واتە شتی کەم بەشی ژمارەی زۆر ناکات، ئينجا له و ئيديۆمەی(شارەک وگندۆرەکيان نەگۆتيە) واتە يەک تاقە شت بۆ هەموو شار نابێت ئينجا جاری واهەيە مەبەست لێی تاکە کەسێک و شارێکيان نەگۆتيە، کاتێک پياوێک دژايەتی خێزانێک يان خانەواودەيەک يان هۆزێکی گەورە يان شارێکی بيست بۆ سی گەڕەکی دەکات پێی دەوترێت بابە دانيشە(گندۆرەيەک وشارەکيان نەگۆتيە) واتە دەرەقەتی ئه و هەموو خەڵکەی نايەيت و لەجێگەی خۆت دابنيشيت چاکترە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 860
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!