ناوەندی وەرزش و لاوانی #ڕانیە# وەک یەکێک لەچالاکترین ناوەندە وەرزشیەکانی دەڤەری ڕاپەرین ئاماری کاروچالاکیەکانی ساڵی 2018ی ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە بەختیار حەسەن لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەساڵی 2018 سەباری بەردەوامی قەیرانی دارایی توانراوە 92 چالاکی جۆراوجۆر بۆخزمەتکردنی گەنجانی شاری ڕانیە ئەنجامبدرێن.
لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە ئاماژەی بەوەشدا: لەکۆی چالاکیەبەردەوامەکانی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە 8 هەزار و 845 گەنج لەهەردوو ڕەگەز سودمەندی چالاکیەبەردەوامەکانی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە بوون.[1]
#01-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,111
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!