دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری ئاسایشی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی یەک ساڵی ڕابردودا توانیویانە 300 تیرۆریست دەستگیربکەن.
حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: هێزاکانی ئاسایشی سلێمانی لە#کەرکووک#ەوە تا #خانەقین# بەردەوام لەچاودێری ئاسایشی کوردستاندان و توانیویانە لەماوەی یەک ساڵی ڕابردودا 300 تیرۆریست دەستگیربکەن.
وتیشی: ئەو تیرۆریستانە کە دەستگیردەکرێن هەیانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراون و هاتونەتە کوردستان، ئێمەش دەستگیریان دەکەین لەڕێگای دادوەرەوە دەینێرینەوە بۆ حکومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشدا: تیرۆریستان لە هەموو جۆرێکیان تیادایە لە نەتەوە و ناوچە جیاوازەکانن، بۆیە هەمیشە بەپلانی وردتر و تۆکمەتر ڕووبەڕوویان بوینەتەوە.[1]
#03-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,263
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!