دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری #هەڵەبجە# ئاماژە بەوەدەکات: لەمساڵدا کارکردن لە تەواوکردن و جێبەجێکردنی نزیکەی 20 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەستپێدەکەنەوە.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند :جیاواز لەساڵی ڕابردوو لەمساڵدا پلانمان داڕشتووە کە بەدەر لەو پڕۆژانەی ئێستا کارکردن تیایاندا دەستیپێکردووەتەوە چەندین پڕۆژەی دیکەش بخەینەوە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات ئەو پڕۆژانەشی کە ئێستا کارکردن تیایاندا بەردەوامە، بریتین لە تەواوکردنی بینای سەرۆکایەتی زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچان کە ئەم پرۆژانەش سەرۆکایەتی زانکۆ سەرپەرشتییان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد :هەریەکە لە پڕۆژەکانی (رێگای هەڵەبجە - سیدسادق، کۆمەڵگەی دارایی، ڕێگاسازی زانکۆ، خزمەتگوزاری 73 یەکەی نیشتەجێبوون، قیرتاوکردن و شۆستەی نزیک قوتابخانەی سازان، قوتابخانەی 18 پۆلی نزیک بامۆک، قوتابخانەی 18 پۆلی پشتی گەڕەکی دەروازە، ڕاکێشانی کارەبای گوندی دەرەشیشی خواروو چەند گوندێکی تر)، لەمساڵدا کارکردن تیایاندا دەستپێدەکەنەوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو :پڕۆژەکانی ئاوەڕۆی سندوقی چەند گەڕەکێکی ناحییەی خورماڵ، ڕێگاسازی گەڕەکی ڕاپەڕین و 50 خانووی شارەدێی سیروان، بینای فەرمانگەی دادنووس، هۆبەی ئاودێری هەڵەبجە، گەیاندنی تۆڕی ئاو لە خانووەکانی گۆران سیتی، جۆگەی ئاودێری بێڵەخا، بەشی ناوخۆیی کۆلێژی تەکنیکی و گەراجی ئامێری شارەوانی، کارکردن تیایاندا دەستیان پێکردوەتەوە. هاوکات سەرجەم پڕۆژە وەستاوەکان کە دەستیان پێکردۆتەوە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان تەواودەکرێن.[1]
#04-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,881
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!