دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
بەرێوەبەری دەروازەی سەرزێرێ لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# ڕایگەیاند: ڕۆژانە 400 گەشتیار لە دەروازەی سەرزێرێ هاتوچۆدەکەن و بەفربارینی ئەم دواییەش هیچ کێشەیەکی دروست نەکردووە.
عیرفان سلێمان، بەڕێوەبەری دەروازەی سەرزیرێ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: وەفدێکی دەروازەی خابوری تورکیا سەردانی ئێمەیان کرد و لە کوبوونەوەیەکدا باس لە پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان هەرێم و تورکیادا کرد.
وتیشی: وەفدەکەی تورکیا داوای کرد وەفدێکی ئێمەش سەردانی ئەوان بکەن، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا.
سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانمان ئەوەیە دەروازەی سەرزێری بە نێودەوڵەتی بکرێت و زیاتر پەرە بە بواری بازرگانی بدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دەروازەکە پشووی ڕەسمییە لەلای ئەوان، لەلای ئێمە هیچ کێشەیەک نیە، ئەگەر ئەو دوو ڕۆژەش بکرێتە دەوامی ڕەسمی.
بەوتەی عیرفان، ڕۆژانە 50 ئۆتۆمبێل هاتوچۆ لە دەروازەی سەرزێرێ دەکەن و لەم هەفتەیەدا زیاتر لە چوار هەزار گەشتیار هاتۆچۆیان کردووە و بەفربارینی ئەم دواییەش هیچ کێشەیەکی بۆ ئێمە دروست نەکردووە.
دەروازەی سەرزێرێ، دەروازەیەکی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە لە سنوری شارەدێی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە باکوری پارێزگای #دهۆک#.[1]
#09-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,771
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!