دواڕۆژ، هانا #چۆمان#ی
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆریی ڕێژەی بارانبارین لەمساڵدا حکومەت بەفەرمی شوێنی 240 بەنداوی دیاریکردووە، کە 50 بەنداوایان دیراسەکراون و 18 بەنداوی گەورەش لەخۆدەگرێت.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەپێی ماستەرپلانێک کە حکومەتی هەرێم دایڕشتووە و کاری تیادەکات، 240 شوێن دیاریکراوە کە سەرجەمیان دەکرێن بە بەنداو کە وەک قۆناغی یەکەم 50 بەنداوە و دیراسەکراوە کە 18 بەنداویان گەورەیە و دەیان هەزار هێکتار ئاو گلدەدەنەوە.
ویشی: بارینی بارانی ئەمساڵ، پلانەکانی حکومەتی پێشخست، چونکە زیاتر لە دە ساڵە ئەو ڕێژە بارانە لەهەرێم نەباریوە ئەمساڵ هەموو بەنداوەکان پڕئاو بوون، بەتایبەت بەنداوی دوکان و #دەربەندیخان# کە هیچ ساڵێک لەم کاتەدا ئەو ڕێژە ئاوە نەچۆتە ناو بەنداوەکان.
روونیشکردەوە، لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداوی گەورە و 14 بەنداوی بچووک هەن، کە ئاو گلدەدەنەوە، 240 بەنداویش لە پلاندایە کە 50یان لە چەند ساڵی داهاتوو دروستدەکرێن هەرچەندە دەبوو 25 دانە لە هەردوو پارێزگای #سلێمانی# و #دهۆک# دروستبکرانایە لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2017، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەکە خەرجنەکراو، چاوەڕێ دەکەین لە کابینەی نوێدا بودجەمان بۆ خەرج بکرێت و 50 بەنداو دروستبکەین.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور[1]
#09-01-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,327
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!