کار کاری خاتونێ ناو ناوی مەيمونێ
زۆرجاران گوێ-بيستی کاری جوان و بەجێ بووين کە ستايشی خاوەنەکەی دەکرێت لەسەر ئەنجامدانی ئەم کارە لە جێ-يە، بەڵام مەرج نی يە ئه و کەسەی ستايش دەکرێت بکەری کارەکە بێت، زۆرجاران لە دەرباری گەورە ماڵان کچێکی ناشيرينی خاوەن ماڵ هيچ تايبەتمەندی و خاسيەتی کەيبانوو و خان و مانی تێدا نی يە کچە غوڵامێک يان کورد وتەنی غورامکاری شێوە مانگ وپەری و دەست ڕەنگين کارەکان دەکات و ستايش و پياهەڵدانيش بۆکچە کێخواو سەرکار و مير و بەگ و دەرەبەگ و وەزيرە هەر بۆيە کورد کە زۆرينەی ڕەشۆکی و ڕەمەکی و کرمانجە بەدرکەوە و دەربڕينەوە وشەی کردووە بەتير ڕايوەشاندووە و وتويەتی(کار کاری خاتونێ، ناو ناوی مەيمونێ).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 721
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!