دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەاریەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی دووەمی 2019، نەقیب کەیفی عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەنامە و نشینگەی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و نشینگەی هەرێمی کوردستان 147 کەس ڕەگەزنامەیان دەرهێناوە و 840 کەسیش ڕەگەزنامەیان تێکچووە و بۆیان دەرکراوە و 49 کەسیش ڕەگەزنامەیان ون کردوە، کۆی گشتی دەرکردنی ڕەگەزنامەش هەزار و 36 کەس بووە لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە.
وتیشی: لەپارێزگای #هەولێر# ئەوانەی ڕەگەزنامەیان دەرهێناوە 22 هەزار و 78 کەس بوون کە بەشێکیان ونیان کردبوو یان تێکچووبوون، هەروەها 80 هەزار و 560 کەسیش ناسنامەی باری شارستانیان بۆ دەرکراوە و کارتی نیشتمانیش 150 هەزار و 337 کەس بوە کە لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 470 کەس مامەڵەی هاوسەرگیرییان بووە و هەزار و 225 کەسیش مامەڵەی جیابونەوەیان کردوە.
وتیشی: لەپارێزگای #سلێمانی# 28 هەزار و 632 کەس ڕەگەزنامەیان دەرهێناوە و 51 هەزار و 955 کەسیش ناسنامەیان دەرهێناوە، کۆی گشتی ئەوانەی کارتی نیشتیمانیان دەرکردوە 152 هەزار و 70 کەس بووە کە لەم ڕێژەیە هەزار و 737 کەس مامەڵەی جیابونەوە بوە و 11 هەزار و 664 کەسیش مامەڵەی هاوسەرگیری بووە.
سەبارەت بەپارێزگای #دهۆک#یش وتی: لەدهۆک 18 هەزار و 278 کەس ڕەگەنامەی دەرکردوە، 52 هەزار و 923 کەسیش ناسنامەیان دەرهێناوە و 83 هەزار و 274 کەسیش کارتی نیشتیمانییان دەرکردوە کە لەم ڕێژەیە 576 مامەڵەی جیابونەوە بوە و هەشت هەزار و 131 کەسیش مامەڵەی هاوسەرگیرییان کردووە.
لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتیش ئاماژەی بەوەکرد: لەهەولێر 152 هەزار و 686 کەس مامەڵەی پاسەپۆرتیان کردوە، لەسلێمانیش 125 هەزار و 792 کەس مامەڵەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان کردوە و لەپارێزگای دهۆکیش 123 هەزار و 82 کەس مامەڵەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان کردوە.
سەبارەت بەکارتی زانیاریش ڕایگەیاند: 15 هەزار و 150 کەس لەهەولێر و 48 هەزار و 612 کەس، لەپارێزگای سلێمانی 8 هەزار و 979 کەس مامەڵەی کارتی زانیارییان کردوە.[1]
#17-01-2019#