دواڕۆژ، هانا #چۆمان#ی
بەرپرسێکی باڵای #وەزارەتی ناوخۆ# ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 1.9 ملیار دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئاوارە و پەنابەران.
هۆشەنگ محەمەد، بەرپرسی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتی مانگی 12ی ساڵی 2018 بۆمان دەرکەوتووە، حکومەتی هەرێم ساڵانە پێویستی بە نزیکەی یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئاوارە و پەنابەرە سووریەکان لە کامپەکاندا.
وتیشی: وەک لە ڕاپۆرتەکانماندا دەستنیشانمان کردوە، ڕێژەی ئاوارەبوون بەردەوام بوو لە ماوەی ساڵی 2018 و تائێستاش خەڵک ناچارن بە بەجێهێشتنی شوێنەکانیان بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خراپی بژێوی ژیانیان، کە ڕوودەکەنە هەرێمی کوردستان.
رونیشیکردوە: لە 2018دا نزیکەی 32 هەزار و 222 ئاوارە و پەنابەر گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان. بە نزیکەیی 28 هەزار و 487 کەس لەوانە ئاوارەبوون و 3 هەزار و 397 کەسیش پەنابەری سووری بوون.
هۆشەنگ محەمەد وتیشی: لەئێستادا حکومەتی هەرێم 249 هەزار و 639 پەنابەری سووری و 20 هەزار و 757 پەنابەری تورکی و 13 هەزار و 62 و پەنابەری ئێرانی و 756 پەنابەری فەلەستینی لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لەکاتێکدا تەنیا 37٪ لەوانە لەناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان 38 کەمپە. 50٪ ئاوارەکان لە پارێزگای #هەولێر# دەژین، 31٪ لە پارێزگای #دهۆک#، وە 19٪ لە پارێزگای #سلێمانی#.[1]
#17-01-2019#