#حەیدەر عەبدولڕەحمان#
لە لێدوانێکیدا، حەیدەر عەبدولڕەحمان نووسەری پەرتووکی دەروازەیەک بۆ ڕەخنەی سینەمای کوردی ئاماژەی بەوەکرد کە پەرتووکەکە لە 150 لاپەڕە پێکهاتووە و لە چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین چاپکراوە، بە یەکەم پەرتووک دادەندرێت لە بواری ڕەخنەی سینەمای کوردی، لە پەرتووکەکەدا بە شێوەیەکی ڕاگوزاری باس لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی بزاڤی سینەمای کوردی کراوە، هەر لە یەکێتی سۆڤیەتی جارانەوە، تا کوردستانی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواو باشووری کوردستان.
نووسەری ئەم پەرتووکە لەبارەی ناوەرۆکی پەرتووکەکەوە وتی، لە پەرتووکەکەدا ئاماژە بەو بزاڤە سینەماییە بە جۆشەی لاوە سینەماکارە کوردەکان کراوە، لە ئەمریکاو ئەوروپا و وڵاتانی ئەسکەندەنافی و بەشداریکردنیان لە فیستیڤاڵە سینەماییە جیهانییەکان و ئەو سەرکەوتنانەی لەنێو ئەو فیستیڤاڵە جیهانیانەدا بە دەستیان هێناوە.
لە بەشێکی دیکەی پەرتووکەکەی دا حەیدەر عەبدولڕەحمان بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەو فیلمە کوردییانەی لەو چەند ساڵەی دواییدا لە کوردستان بەرهەم هاتوون هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەیی بۆ یازدە فیلمی کوردی کردووە، وەک نموونەیەک بۆ سینەمای ئەو قۆناغەو ئاستی پێشکەوتنی.
حەیدەر عەبدولڕەحمان وتی: پەرتووکەکە بۆشاییەک لە قەیرانی پەرتووکی سینەمایی کوردی پڕ دەکاتەوە، کە ئێستا نیمچە خارییە لەو جۆرە بابەتانە، لە لایێکی دیکەوە ڕەنگە وەک سەرچاوە سوودی بۆ قوتابیە ئەکادیمییەکانی بواری سینەما هەبێت.
קרא את הספר: دەروازەیەک بۆ ڕەخنەی سینەمای کوردی
הורדה כוללת:
45 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,332
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!